سلێمانی: 14‌ تۆن رۆنی خورما له‌ناوده‌برێت
  2019-04-16     

 

بەگومانی خراپ بوون، لیژنە هاوبەشەکان دەست بەسەر بڕێکی زۆر رۆنی خورمادا دەگرن و پاش پشکنینی كیمیایی دەرکەوتووە شیاوی خواردن نییە، نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت رۆنه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ دروستبونی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ لە یەکێک لەکۆگاکانی عەمبارکردنی خواردەمەنی و لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبەشەکانی قائیمقامیەته‌وه‌، گومانی خراپبوونی ده‌ست به‌سه‌رجۆره‌ رۆنێكدا ده‌گرن‌ لە خورما دروست دەکرێت به‌ناوی (الممتاز)ە.


وتی؛ جارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ و جارێكیش له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی نمونەی رۆنه‌كه‌ رەوانەی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کراوە بۆ پشکنینی كیمیایی، ئەنجامی هه‌ردوو پشکنینەكه‌ دەریخستووە کە رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە.


وتیشی؛ بڕی رۆنه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ زیاتر له‌ (14) تۆنه‌ كه‌‌ بۆنی ناخۆش بووه‌ زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه‌ به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان.


تەواوی ئەوبڕە رۆنه‌ی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەکان لە ناوچەی تانجەرۆ لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.


لیژنه‌ی كۆگاكان، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه‌ سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كاڵاوشمه‌كی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، له‌ هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×