کۆمسیۆنی‌ باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی‌ هەڵبژاردنی‌ پێشوەختە بکرێت
  2020-04-20       880       

کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عیراق رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی‌ هەڵبژاردنی‌ پێشوەختە بکرێت.

ئاوێنه‌: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی‌ بەوەکردووە، هەڵبژاردنی‌ پێشوەختە پێویستی بە یاسایە و چاوەڕوانی‌ دەرکردنی‌ یاسای‌ هەڵبژاردنەکان و ئەو خشتەیە دەکەن کە بازنەی‌ هەڵبژاردنەکان و ژمارەی کورسییەکانی‌ هەر بازنەیەک و بودجەی‌ هەڵبژاردن دیاریدەکات.

باسی لەوەشکردووە، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بە هاوکاریی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدەن ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی‌ پێشوەختە بکەن.

لەدوای‌ خۆپیشاندانەکانی‌ عیراق و دەستلەکارکێشانەوەی‌ عادل عەبدولمەهدی‌ لە پۆستی‌ سەرۆک وەزیران، لایەنەکان داوای‌ هەڵبژاردنی‌ پێشوەختە دەکەن، بەڵام تا ئێستا یاسایەکی‌ تایبەت بە هەڵبژاردنی‌ پێشوەختە دەرنەکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×