سلێمانی وەك شاری داهێنەری ئەدەبیی یونسكۆ، دەرفەتی بەشداریی چالاكییەكی
ئەدەبیی نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت كە بڕیارە لە مانگی نۆی ئەمساڵ لە روسیا
بەڕێوەبچێت.
ئاوێنە: پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: شاری ئولیانۆڤسکی
ڕوسی کە یەکێکە لە ئەندامانی شارە داهێنەرەکانی ئەدەبیی یونسکۆ، پڕۆگرامی میوانداریی
و مانەوەی یەک مانگیی بۆ نوسهران و شاعیران و وەرگێڕان و نوسەرانی شانۆ و فیلم ڕادەگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پارێزگای سلیمانی، بەشداربو دەبێت کتێبێک یاخود بەرهەمێکی
بڵاوکراوە و چاپکراوی هەبێت و زمانی ئینگلیزی بەشێوەیەکی باش بزانێت و کارێکی ئەدەبی
هەبێت کە بیەوێت لەماوەی ئەو مانگەدا کاری لەسەربکات.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە دوا بهروار بۆ ناوتۆمارکردن ٣٠/ ٤/ ٢٠٢٠و بهرنامهکه
له مانگی ٩ی ئەمساڵدا دهستپێدهکات.
ئاشكراشیكردوە كە کۆی تێچوی میوانداریی و مانەوەی پاڵێوراو لەلایەن شاری ناوبراوەوە
دابین دەکرێت.
بۆ بەشداریکردن و زانیاری زیاتر لێرە كلیك بكە.