رێگە نادرێت بە هیچ جۆرێك لە بەكارهێنانی هەویردا سۆدە بەكار بهێنرێت
  2019-03-10     

بەپێی نوسراوێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە گشتاندنی پێكراوە بۆ فڕن و نانەواخانە و شوێنكارەكانی هەویر و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان، رێگە نادرێت بە هیچ جۆرێك لە بەكارهێنانی هەویردا سۆدە بەكار بهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەكارهێنانی خوێ‌ سنوردار دەكرێت و بڕەكەی بەجۆرێك دەستنیشان كراوە كە بۆهەر یەك كیلۆگرام ئاردێك بڕی (6) گرام خوێ‌ زیاتر بەكارنەهێنریت.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: ئازاد نەبی، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند ئەو رێنماییانەی كە دو پسپۆڕی خۆراك نوسیویانە و بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی گشتاندنی پێكردووە، لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، پێوەی پابەند دەبین و تەواوی نانەوا و سەمونخانە و شوێنكارەكانی هەویر ئاگادار دەكەینەوە كە رەچاوی بكەن و وەكو لیژنە هاوبەشەكان چاودێری وردیان دەكەین، لەكاتی پابەند نەبوونی هەر شوێنێك هەتا بڕیاری داخستن سزا دەدرێت.



بەپێی رێنماییەكان تەنها دەبێت خامی سپی بۆسەر مێزی نان و سەمون و داپۆشینیان بەكار بهێنرێت و رێگە نادرێت قوماشی ڕەنگدار و پلاستیكی بەكار بهێنرێت. پێویستیشە سینی سەمونەكان بەجۆرێك بێت ژەنگ نەكات و سوتوی پێوە نەبێت.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×