مەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی سیمینارێکی بۆ خوێندنگای سەفین سازكرد، کە تایبهت بو به رێنمایكردن له بوارهكانی خۆپارێزی لە كلۆربونی ددان و دروستبونی زیپكە.
ئاوێنە، راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی: بەشی یەكەمی سیمینارەكە سەبارەت بە کلۆربونی ددان و ھۆکار و خۆپارێزی لەنەخۆشیەکانی ددان لەلایەن د.ھونەر حسێن، پزیشکی ددان لەمەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی پێشكهش به خوێنكاران كرا.
بەشی دوەمی سیمینارەکە پێکھاتبو لەھۆکارو خۆپارێزی دروستبونی زیپكە لەلایەن د.گەشین کەمال، پزیشکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری لەمەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی پێشکەش کرا.
لای خۆیانهوه بەڕێوەبەرو مامۆستا و خوێندکارەکان سوپاسی تهندروستی سلێمانیان كرد و ئەو جۆرە چالاكیانە بەپێویست وەسفکرا بۆ وشیاری کۆمەڵگا و خوێندکاران، هیوایان خواست ئهو جۆره چالاكیانهبهردهوامیان ههبێت.