2019-12-26   971     
لە سنوی قەزای ڕانیە هێزەکانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین باندێکی ساختەکردنی دراوی جۆری 25 هەزار دیناری عێراقی یان دەستگیر کرد .
ئاوێنه: محەمەد فازیڵ ، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بە ئاڕاستەی راگەیاند " دوێنێ چوارشەممە هێزەکانی ئاسایشی سنوری قەزای ڕانیە .
باندێكى ساختە کردن و ساغكردنەوەى دراوى ساختەیان دەستگیر كردووە کە پێکھاتوون لە دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ک ، ع ) و (م ،ح)کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵكى رۆژهەڵاتی کوردستانە ".
ناوبراو وتیشی "لە کاتی دەستگیرکردنیان ئەو دوو تۆمەتبارە بڕێکی زۆر دراوی ساختەیان لە جۆری 25 هەزار دیناری عێراقی یان پێگیراوە کە پارە ساختەکەیان لە رێگای سلێمانی و بازاڕی قەزای ڕانیە ساغکردۆتەوە ، لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان هەردوو تۆمەتبار دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و لێکۆڵنەوە لەگەڵیان بەردەوامە وە هەردوو تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێ ی ماددەی ( م .218) لە یاسایی سزادان ڕاگیراون ".