بانكی ناوەندی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٨٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٥٢٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد بووە.
ئاوێنە: بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٨٦ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٥٢٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەكانەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە شەش ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەی نەقد فرۆشراوە و ٢٧٩ ملیۆن و ٩٧٤ هەزار و ٥٢٥ دۆلاریش بە شێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرامبەر دیناری عێراق بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێك لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٤٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.