شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له بازگه‌ی چیمه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر ترێلهیهكدا گرتوه كه نه‌وتی قاچاخی له به‌سره‌وه به‌ره‌و سلێمانی باركردبو.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له به‌دواداچونی دۆسیه‌ی قاچاخچێتیی نه‌وت و توندكردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی چاودێری؛ به شێوه‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بازگه‌ی چیمه‌ن سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ هه‌ینی، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ترێله‌دا بگرن كه له به‌سره‌وه به‌ره‌و سلێمانی ده‌هات و وای دهرخستبو كه كۆنتێنه‌رێكی كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیی پێیه‌و به قوفڵی گومرگی مۆر كرابو.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی وتوشیه‌تی، دوای گومانلێكردن له ئۆتۆمبێله‌كه و پشكنینی به ئامێری سۆنه‌ر، ده‌ركه‌وت كه نه‌وتی قاچاخ له‌ناویدایه؛ بۆیه شۆفێره‌كه ده‌ستگیر كرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ڕاگیراو چاوه‌ڕێی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره یاسایی و ئسوڵییهكانی كه‌شفكردن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كاندا دێت بۆ ڕاوه‌دونانی پرۆسه‌كانی قاچاخچێتی، به‌هێزكردنی چاودێری له‌سه‌ر ڕێگاوبان و ده‌روازه‌كان و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر سه‌رپێچیكاران.