حه‌یده‌ر عه‌بودی: زیانه‌كانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار بوه‌‌
  2026-11-27     

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئاشكرایده‌كات، قه‌باره‌ی زیانه‌كانی بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی 2008 تا 2025 به‌ زیاتر لە 100 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئاوێنه‌: حه‌یده‌ر عەبودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بە ئاژانسی ره‌سمی هەواڵه‌كانی عێراقی راگەیاند: "دیوانی چاودێری دارایی سەلماندویەتی کە زیانەکانی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەده‌ر لە هەناردەکردنی لە ڕێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ)وە، لە ماوەی نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2025 زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بوە".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "پرۆسەکانی داخستن و کۆنترۆڵکردنی سنورە نێودەوڵەتییەکان، قاچاخچییەکان دەکاتە ئامانج و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر لایەنێک دەگیرێتەبەر کە تێوەگلابێت لە بەهەدەردانی سامانی سەروەریی دەوڵەت".

جەختیشی کردەوە کە "هەناردەکردنی نەوت له‌ ده‌ره‌وه‌ی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە به‌قاچاخبردن دادەنرێت، تا ئەو کاتەی داهاتەکەی نەچێتە ناو گەنجینەی دەوڵەتەوە".

دوپاتیشی کردەوە کە "ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی ڕونن سەبارەت بە پێویستیی پاراستنی سامانی نەوت و ڕێگریکردن لە هەر یاریكردن یان چونی بۆ گیرفانی سودمەندان"، ڕونیشی کردەوە کە "سەرۆک وەزیران جەختی کردوەتەوە کە ئەو بەرپرسە لە پاراستنی گەلی کوردستان و جیاوازی ناکات لە نێوان پارێزگایەک و پارێزگایەکی تردا و بەرگریکردن لە مافی عێراقییەکانی لە زاخۆوە تا بەسرە خستوەتە ئەستۆی خۆی."

زۆرترین بینراو
شەرع، سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەدی وەک ئەندامی پەرلەمانی سوریا دەستنیشان کرد
شێخ مورشید خەزنەوی: پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان بژاردە نییە، بەڵکوو ئەرکە لەسەر هەموو کوردێک
زه‌یدی: كه‌سانێك هه‌ن بۆ پاراستنی هه‌ژمون و پاره‌كانی خۆیان ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه‌ بگلێنن
مه‌سرور بارزانی: ئێمه‌ و یه‌كێتیش ئاماده‌ییمان نیشانداوه‌ كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غدا بكه‌ین
کەنەکە هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکانی بەغدا ڕادەگەیەنێت؛ داوای پابەندبوون بە دەستوور و یەکڕیزیی پارتی و یەکێتی دەکات
بەغدا دڵنیایی لە مووچە و نەبوونی جووڵەی سەربازی دەدات، بەڵام ململانێی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە
پاسەوانی سنووری عێراق دەستپێکردنی ڕێکارەکانی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی ڕاگەیاند
هێرشێکی خۆکوژی لە حەسەکە حەوت قوربانی لێدەکەوێتەوە؛ مەزڵوم عەبدی: مەترسیی شانە نوستووەکانی داعش هێشتا لەئارادایە
حکومەتی عێراق دەنگۆی جووڵەپێکردنی هێز بەرەو هەرێم ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتیی نەوت دەکاتەوە
​نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا؛ جێگری پارێزگاریش باس لە دۆخی سووتەمەنی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×