حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی سێشه‌ممه هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی له به‌غدا ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاوێنه: حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بە کوردستان24ـی راگەیاند، سێشەممەی داهاتو هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كه‌ن كه بڕیاره لەسەر دەستپێشخەریی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی له به‌غداو به ئاماده‌بونی چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
عەبودی جەختیکردۆتەوە، "مامەڵەی حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتەواوی دەستوری دەبێت."
سەبارەت بە پەسه‌ندکردنی بودجەی 2027ـیش وتی، دوای کۆبونەوەکەی رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یاسای بودجە پەسه‌ند دەکات.
شه‌وی چوارشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆمار و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كۆبونه‌وه‌و له راگه‌یه‌ندراوی كوبونهكهدا ئه‌وه خرایه‌ڕو كه "بەشداربوان پێشوازییان لە دەستپێشخەریی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی لەژێر چاودێریی ئەودا لە (1ی کانونی یەکەمی 2026)، بە ئامادەبونی هەر چوار سەرۆکایەتییەکە و میوانداریکردنی هەندێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، یان هەر لایەنێکی یارمەتیدەر، بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی دەستوریی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق."