مه‌سرور بارزانی: ئێمه‌ و یه‌كێتیش ئاماده‌ییمان نیشانداوه‌ كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غدا بكه‌ین
  2026-11-26     

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌م ئه‌وان و هه‌م یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ به‌شداری له‌ كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی له‌ به‌غدا بكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ 1ی كانونی یه‌كه‌م 2026 له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

ئاوێنه‌: مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 1ی مانگی داهاتو له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت، وتی "پێمان خۆشە لە هەر شوێنێك دەرفەتی گفتوگۆ هەبێ ئێمە بەشداردەبین، وابزانم ئەم داوەتنامەیە ئاراستەی هەمو لایەنەكان كراوە كە په‌یوه‌ندیدارن بەو مەوزوعە، بۆیە هەم ئێمە و هەم یەكێتی ئامادەیی خۆمان نیشان داوە كە بەشداری ئەم كۆبونەوەیە بكه‌ین."

وتیشی "هیوادارم بگەین بە ئەنجامی باش كە لە بەرژەوەندیی هەمو وڵاتەكەدا بێ و بەپێی بنەمای دەستور و ئەو خاڵە دەستورییانەی كە هەن، ئێمە داكۆكی لە گەلی خۆمان دەكەین."

شه‌وی رابردو، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆمار و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كۆبونه‌وه‌و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی كوبونه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خرایه‌ڕو كه‌ "بەشداربوان پێشوازییان لە دەستپێشخەریی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی لەژێر چاودێریی ئەودا لە (1ی کانونی یەکەمی 2026)، بە ئامادەبونی هەر چوار سەرۆکایەتییەکە و میوانداریکردنی هەندێک لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، یان هەر لایەنێکی یارمەتیدەر، بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی دەستوریی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق."

مه‌سرور بارزانی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا له‌باره‌ی لێكدانه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بابەتی دادگای فیدراڵی با بۆ لایەنی فەرمی بەجێده‌هێڵن كە لەڕوی یاساییەوە دواتر وەڵامی خۆیان ئامادە ده‌كەن. وتیشی "بێگومان وەڵامی یاسایی هەیە بەرامبەر بەو شرۆڤەیەی كە ئەنجام دراوە."

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتیشی، سوپاسی هه‌مو ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان هه‌بوه‌، داوا ده‌كه‌م به‌رده‌وام بن له‌ یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌: زه‌یدی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كردوه‌ به‌ مه‌رج بۆ پشكی هه‌رێم له‌ بوجه‌دا
میدیاکارێکی عێراقی: فالح فەیاز پێشوەختە بڕیارەکانی زەیدی رادەستی بارزانی کردووە
​ڕاپۆرتێکی «مەدا»: دوای جموجۆڵەکانی جورف سەخر، هەرێمی کوردستان لە بەردەم گوشاری نوێ و دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیدایە
یه‌كێتی: ئاماده‌ین بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كسان نییه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
زەیدی تاوتوێی جووڵاندنی سوپا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و بڕیاری وەرگرتنەوەی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان دەدات
مه‌سعود بارزانی: هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێك ناكات كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور بێت
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: بەکارهێنانی زمانی سەربازی و هەڕەشە لە دژی قەوارەی هەرێم ڕەتدەکەینەوە
کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەهێزی باران‌و بەفربارین دەگرێتەوە
حکومەتی عێراق سەرۆکی دەروازە سنوورییەکان دەگۆڕێت
روسیا: نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس لەشەڕی ئۆکرانیا گیانیان لەدەستداوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×