كه‌ناڵی "العربیة" بڵاویكرده‌وه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كردوه به مه‌رج بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا.
ئاوێنه: كه‌ناڵی "العربیة" له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیره كورده‌كان، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پاشه‌كشێ ناكات له بڕیاره‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، عه‌لی زه‌یدی به وه‌زیره كورده‌كانی وتوه: هه‌وڵی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژ به هه‌رێمی كوردستان نادات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو كه زه‌یدی ئاماژه‌ی بهوهكردوه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ده‌روازه‌كاندا بسه‌پێنێت.
هیمای بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی له كوردستان كردوه به مه‌رج بۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا.