لە درێژەی کاردانەوەکانی قەیرانی بەقاچاخبردنی نەوتدا کە لەم دواییانەدا مشتومڕ و دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە عێراقدا بەدوای خۆیدا هێناوە، حکومەتی عێراق شەوی ڕابردوو بڕیاری دەستنیشانکردنی سەرۆکێکی نوێی بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕاگەیاند.
ئاوێنە: بەپێی بڕیارەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەسەن کازمی ڕاسپێردراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، ئەمەش وەک جێگرەوەی عومەر وائیلی، سەرۆکی پێشووی دەستەکە.
ئەم گۆڕانکارییە لە درێژەی زنجیرەیەک بڕیار و ڕێکاری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراقدا دێت کە تایبەت بوون بە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور، کە یەکێک لە دیارترین هەنگاوەکانی، بەخشینی سەرۆکی پێشووی دەستەی دەروازە سنوورییەکان بوو لە پۆستەکەی.