زه‌یدی: پڕچه‌ككردن و به‌هێزكردنی ئاماده‌باشیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانیدایه‌
  2026-11-25     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕچه‌ككردن و به‌هێزكردنی ئاستی ئاماده‌باشیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی نیشتمانیدایه‌ بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی و ئاسایشی عێراق.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پڕچەککردنی کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێداویستییەکانی پەرەپێدانی تواناکانی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشییان.

زه‌یدی جەختی لەوە کردەوە کە گرنگیدان بە دۆسیەی پڕچەککردن و بەهێزکردنی ئامادەباشیی هێزە چەکدارەکان، لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیدایه‌ بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق و ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی.

سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاڕاستەکانی حکومەت بۆ گه‌شه‌پێدانن و سه‌رنجیان له‌سه‌ر بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە، باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانێکی شکۆمەندانەیه‌ بۆ هاوڵاتیان؛ هەروەها بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکان پێویستییەکە بۆ پاراستنی ئەم ئاڕاستانه‌ی گه‌شه‌پێدان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارام بۆ بەردەوامبونیان.

لە کۆبونەوەکەدا ئەو بابەتانەی لە خشتەی کاردا بون تاوتوێ کران و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستیان لەبارەوە درا، بەشێوەیەک کە تواناکانی هێزە چەکدارەکان بەهێزتر بکات و ئاستی پێداویستی و ئامادەباشییان بەرز بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×