محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب سه‌عیدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور داخستنی ده‌روازه‌ی "وه‌لید"ی له‌نێوان عێراق و سوریا راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا.
ئاوێنه: محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب سه‌عیدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوری عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ده‌روازه‌ی وه‌لید له‌نێوان عێراق و سوریا له باكوری ره‌بیعه داخرا، ئه‌وه جگه له داخستنی ده‌روازه‌ی پشته له بناری به‌مۆ له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور له لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتوشیه‌تی، هه‌ردو ده‌روازه‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌دران.