وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌واوكردنی ره‌شنوسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2027ی راگه‌یاند و ده‌ڵێت، به‌هه‌میشه‌ییه‌كردنی 500 هه‌زار فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و كرێ له خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ 120 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی نوێ.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ره‌شنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 ته‌واوكرا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڕگەکانی بودجە لە بارودۆخێکی ئاسایی‌دا نەنوسراونەتەوە، بەڵکو لە سایەی جەنگ و داخستنی گەروی هورمزو پاشەکشەی هەناردەکردنی نەوتدا ئامادەکراون.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، داهاتە نانەوتییەکان لە ره‌شنوسی بودجەكه‌دا بۆ 18%بەرزبونەتەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ره‌شنوسه‌كه به‌هه‌میشه‌ییكردنی زیاتر لە 500 هەزار له فه‌رمانبه‌رانی گرێبەست و کرێکارانی رۆژانە له‌خۆده‌گرێـ له‌گه‌ڵ زیاتر لە 120 هەزار پلەی وەزیفی نوێ.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ره‌شنوسه‌كه، وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی پێداوه، 5 تریلیۆن دینار بۆ پارێزگاكان ته‌رخانكراوه له‌گه‌ڵ ته‌رخانكردنی 1 تریلیۆن دینار بۆ سندوقی نه‌وه‌كان.