وته‌بێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ "سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە شنگال" و به‌و كاره‌ش به "په‌ره‌سه‌ندنێكی گرنگ" بۆ سه‌قامگیریی ناوده‌بات.
ئاوێنه: زەکی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی تێكه‌ڵبونی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال-یه‌به‌شه به سوپای عێراق وتی، کۆتاییهێنان بە بونی پەکەکە لە ناوچەکە و دابینکردنی ئاسایش لەلایەن هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقەوە، "پەرەسەندنێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی ئارامی و سەقامگیریی هەمیشەیی لە شنگال."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئەم پرۆسەیەش بە هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی تورکیا بە وردی چاودێری دەکرێت."