مەترسی گەورە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت و نەوتفرۆشتن دەبێت بە 'دەبە'
  2026-10-27     

نەوتفرۆشێک کە لە نەوەدەکانەوە نەوتی سپی ماڵان دەفرۆشێت مەترسییەکی گەورە بۆ دابەشکردنی نەوت ئاشکرا دەکات و دەڵێت "وا مانگی ١١یە و عێراق نەوتی ماڵانی نەناردووە و ئەگەر بنێردرێت لە وەرزی بەهار نەوت دەگاتە شار، بەمەش وەکو ساڵانی نەوەدەکان ئەگەری هەیە نەوت بە دەبە بفرۆشرێت".

 

ئاوێنە: بەهادین محەمەد، نەوتفرۆشێکی شاری سلێمانییە لە گتوگۆیەکی ئاوێنەدا وەکو خۆی دەڵێت؛ لە ساڵی نەوەدەکانەوە نەوت دەفرۆشێت و بەدرێژایی ئەم ساڵانە هێندەی ئەمساڵ کەم نەوتم نەفرۆشتووە کە تەنیا ٢٠ بەرمیل دەکات". هەر بەوتەی خۆی ساڵانی پێشوو ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

وتیشی "سوتەمەنی لە بازاڕدا زۆر گرانە و خەڵک پێی ناکڕدرێت، جاران ئەم نەوتە سپیە تەنیا ماڵان بەکاریان دەهێنا، بەڵام ئێستا دەکڕدرێت و دەکرێت بە گاز و بەنزین و کاریگەری لەسەر نرخەکەی کردووە و دانابەزێت. هەروەها ئێستا نەوت نایەتە نێو هەرێم جاران لە هێڵی ناوەندەوە دەهات، بەڵام ئێستا بڕێکی زۆر کەم دێت ئەویش لە ئێرانەوە و بەشی هیچ ناکات".

وەکو بەهادین محەمەد دەڵێت، "ساڵی وا هەبوو ٢ بۆ ٣ ملیۆن لیتر تەنیا خەزنکراو هەبوو، لە ئێران، بەسڕە، بەغدا و بێجییەوە دەهات، ئێستا لەگەڵ هەموو سنورەکان باوەڕ ناکەم ١٠ تەنکەر بێتە ناوەوە، ئێرانیش بەهەمان شێوە".

ئەو نەوتفرۆشە پێیوایە، لەوکاتەوەی وەزیری پێشووی نەوتی عێراق گۆڕدراوە سیستەمی دابینکردنی نەوتی هەموو عێراق تێکچووە، وتیشی "هیچ ئومێدێکم نییە ئەو نەوتە نرخی دابەزێت، بەڵام وەکو گورگێکی برسی ئەوانەی زەوی گازیان هەیە چاوەڕێن نرخ دابەزێت و راستەوخۆ بیکڕن و بیکەن بە گاز".

ئەو خاڵێکی مەترسیدار ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەو نەوتەی حکومەتی عێراقی دەینێرێت ساڵانە لە ١ی ١٠ەوە دەنێردرا، بەڵام وا مانگی ١١ و نەوت نەهاتووە، بەمەرجێک سێ مەڵبەندی سلێمانی ماون نەوتی ساڵی پاریان وەرنەگرتووە، هەربۆیە نەوتی ئەمساڵ پێموایە لەبەهاردا بێتەوە نێو شار و دابەشبکرێت، عێراق قەتیسی کردووە و ناینێرێت و بەهەموو جۆرێک دژایەتیت دەکات".

"من هەرچەند دۆخەکە دەبینم، پێموایە وەکو ساڵەکانی ٩٠ی لێدێت کە بە دەبە نەوتیان دەفرۆشت، ئێستا بەرمیلێک نەوت ٣٣٠ بۆ ٣٥٠ هەزارە لەبازاڕی رەش". بەهادین محەمەد وا دەڵێ
 

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: دەرچووانی خوێندنی ئیسلامی دەتوانن لە زانکۆکانی کوردستان درێژە بە خوێندن بدە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×