کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
  2026-10-27     

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، بەڵام سبەینێ بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەکەن.

ئاوێنە: ​لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. سەبارەت بە خێرایی با، کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاڕاستەکەشی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ سێشەممە بە پلەی سیلیزی:

​هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

​پیرمام: 26 پلەی سیلیزی

​سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی

​هەڵەبجە: 31 پلەی سیلیزی

​چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی

​دهۆک: 28 پلەی سیلیزی

​زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی

​ئاکرێ: 30 پلەی سیلیزی

​گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

​حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

​لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسیی هەرێم ڕوونی کردووەتەوە کە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، هاوکات هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەک کە سەرەتا لەسەر ناوچە سنوورییەکان بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ دەردەکەوێت.

​بەگوێرەی پێشبینییەکان، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆی سبەینێدا، نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبارێت. لە هەمان کاتدا، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک ئاسمان بەردەوام نیمچەهەور دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە بە پلەی سیلیزی:

​هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

​پیرمام: 24 پلەی سیلیزی

​سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی

​هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی

​چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی

​دهۆک: 24 پلەی سیلیزی

​زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

​ئاکرێ: 26 پلەی سیلیزی

​گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی

​حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
بەشدارییەکی بێ‌ وێنەی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئیسرائیلدا؛ سێ ئەگەری بەردەمی نەتانیاهۆ چین؟
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×