دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی هەڵگیرا
  2026-10-28     

وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، داوایانکردووە دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و گیراوانی دیکەی لالەزار دوابخرێت کە لەسەر ماددەی ٤٠٦ بوو بڕیاربوو بەڕێوە بچێت.


ئاوێنە: دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی لە لێدوانێکدا وتی "لاهوری شێخ جەنگی و گیراوانی دیکە نەهێنرابوونە نێو دادگا و بڕیاردرا دانیشتنەکە دوابخرێت. ئەمڕۆ وادەیەکی نوێی دادگاییکردن دیاری دەکرێت".

دەربارەی هۆکارەکەش، ناوبراو دەڵێت "هۆکاری دواخستنی دادگاییەکە بۆ چەند هۆکاریک دەگەڕێتەوە، لەوانە پەڕاوەکە ٩٨٩ لاپەڕەیە و تیمی پارێزەران بەتەواوەتی نەیانخوێندووەتەوە؛ هەروەها داوایان کردووە ئەو ڕاگیراوانە لە گرتن و گواستنەوە بن، نەوەک زیندانیی ئاسایش، تاوەکوو ئێستاش وەڵاممان نەدراوەتەوە".

وتیشی "لە کۆی ٢٢ کەس کە بەپێی ماددەی ٤٠٦ ڕاگیراون، ٢٠ کەسیان لە زیندانیی ئاسایش ماون، بەپێی وتەی کەسوکاریان تەندروستی و دۆخی دەروونیی بەشێکیان جێگیر نییە".

جێی باسە، ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقیدا، پەیوەستە بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست و گیراوانی لالەزار بەم ماددەیە دادگایی دەکرێن.
 

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
عێراق تا ٣٠ـی حوزەیران دۆسیەی چەک لە شنگال یەکلایی دەکاتەوە؛ یەبەشە و یەژەشە تێکەڵی هێزە ئەمنییەکان دەکرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×