پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
  2026-10-27     

لە چالاكییەكی ئەمنیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان، پۆلیسی گەرمیان تۆڕێكی مەترسیداری هەڵخەڵەتاندن و هەڕەشەكردنی لە شارۆچكەی كەلار ئاشكراكرد و دوو تۆمەتباری دەستگیركرد.

 

ئاوێنە: عەقید سۆران محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا وردەكاریی خستەڕوو و ڕایگەیاند "بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیویانە دوو تۆمەتبار لە كەلار دەستگیر بكەن. یەكێك لەو تۆمەتبارانە، بەدانانی هەژمارێكی ساختەی فەیسبووك و بەناوی ژنێكەوە، چەندین هاوڵاتیی خستبووە ناو تەڵەی خۆیەوە و داوای پارەی لێكردوون لە بەرامبەر بڵاونەكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیان".

وتیشی "یەكێك لە تۆمەتبارەكان لەڕێگەی هەژمارێكی ساختەی فەیسبووكەوە بە ناوی (بێخاڵ جەمال) خۆی وەك ژن ناساندووە و پاش تێوەگلاندنی پیاوان لە داوەكەیدا، لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و وێنەكانیانەوە هەڕەشەی لێكردوون و لەبەرامبەر بڵاونەكردنەوەیاندا پارەی لە چەندین كەس سەندووە. ئێستاش تۆمەتبار لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەكاندا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".

هاوكات، نوسینگەی تاوانە ئەلیكترۆنییەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، تۆمەتبارێكی تری بەپێی مادەی (420) لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیركردووە كە دانیشتووی شارۆچكەی هەریر بووە و فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا، پۆلیسی گەرمیان بانگەوازێكی ئاراستەی هاوڵاتییان كرد و داوای لێكردن، هەركەسێك لەلایەن ئەو هەژمارە فەیسبووكەوە هەڵخەڵەتێنراوە، بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بكات.
 

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
بەشدارییەکی بێ‌ وێنەی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنی ئیسرائیلدا؛ سێ ئەگەری بەردەمی نەتانیاهۆ چین؟
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×