بەپێی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان بەرەی "گۆڕان" بەسەرۆکایەتی گادی ئایزنکۆت ٥٣ کورسی بەدەستهێناو بەرەی لیکۆدو هاوپەیمانەکانی ٥٠ کورسی بەدەستهێنا، لیکۆد وەک وەی حزب زۆرترین کورسی بەدەستهێنا کە ٢٤ کورسییەو گەورەترین پارتی ئیسرائیلە بەسەرۆکایەتی نەتانیاهۆ، لایەنە عەرەبییەکانیش ١٧ کورسییان بەدەستهێناوە.
ئاوێنە: دوای داخستنی بنکەکانی دەنگدان، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان هیچ پارتێکی ئیسرائیل ٦١ کورسی بەدەستنەهێنا، لیکود وەک گەورەترین پارت دەمێنێتەوە، بەڵام بەرەی بەرامبەر لەپێشەوەیە، حزبی یاشار بەسەرۆکایەتی گادی ئایزنکۆت ٢٢ کورسی بەدەستهێناوە، هاوکات بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران بووە هۆی بەرزبوونەوەی پارتە عەرەبییەکان، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران تا کاتژمێر ٨:٠٠ی ئێوارە - بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردن بووە لەمێژووی ئیسرائیلدا لە ساڵی ١٩٨٨ەوە.