سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەری هەیە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بکەن.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە دوای هەڵبژاردن "هەموو ئەگەرێک لە ئارادایە" دوای هەڵبژاردن هێرش بکەنەوە سەر ئێران.
ترەمپ لەبارەی روسیاو ئۆکرانیاشەوە دەڵێت "هیوادارم لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببینەوە".
ترەمپ سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل باس لەوەدەکات کە پاڵپشتییەکانی ئەو گۆڕانکاریی گەورەی لە دۆخی بنیامین ناتانیاهۆدا دروستکردووە.
هەروەها وتیشی "پشتگیریەکانم ناتانیاهۆی لە ئەگەری تووشبوون بە شکستێکی گەورە رزگارکردووە و کردوویەتی بە خاوەنی سەرکەوتنێکی بەهێز".