بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل بەرەی نەتەنیاهۆ لە پێش بەرەی ئایزنکۆتی ڕکابەریەتی.
ئاوێنە: بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بەمشێوەیە دوای جیاکردنەوەی زیاتر لە %37ـی دەنگەکان؛
- بەرەی بنیامین نەتەنیاهۆ توانیویەتی 55 کورسی بردووەتەوە.
- بەرەی گایدی ئایزنکۆت 50 کورسی بردووەتەوە.
- بەرەی پارتە عەرەبییەکان 15 کورسی بردووەتەوە.
هەروەها حزبی [لیکود]ـی نەتەنیاهۆ توانیویەتی 27 کورسی بباتەوە. حزبی [ یەشار]ـی گایدی ئایزنکۆتیش 22 کورسی بردووەتەوە.
جگە لەوەش، لەم هەڵبژاردنە 38 حزب کێبڕکێ لەسەر 120 کورسیی پەرلەمان (کنێسێت) دەکەن، تا ئێستاش ململانێیەکی سەخت لە نێوان بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئێستا و گایدی ئایزنکۆت هەیە.
بەڵام پێکهێنانی حکومەت پێویستیی بە 61 کورسی هەیە و هەر بەرەیەک نەتوانێت ئەو ژمارەی کورسیانە بباتەوە ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل [کنێسێت] بەڕێوەچوو و 7.3 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکە77% بوو کە ئەوە بەرزترینە لە دوای ساڵی 1999ـەوە.