زه‌یدی و شه‌رع تاوتوێی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری بانیاسی سوریاوه‌ ده‌كه‌ن
  2026-10-28     

وه‌فدی عێراق و وه‌فدی سوریا به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی، زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد له‌نێویشیاندا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری بانیاسی سوریاوه‌ به‌ قه‌باره‌ی دو ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیمەشق، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا، سەرۆکایەتی کۆبونەوەی گفتوگۆی فراوانه‌كانی نێوان شاندی هەردو وڵاتیان کردوه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا زه‌یدی جەختی کردۆتەوە کە هەردو گەلی عێراق و سوریا، یەک گەلن لە دو وڵاتدا، هەروەها ئاماژەی بە کارکردن کرد بۆ گەشەپێدانی شه‌راكه‌ت و هاوکاریی هاوبه‌ش لە بواری جیاوازدا، بەتایبەتی له‌ بواریی ئابوری و کۆمەڵایەتی، لەگەڵ بەهێزکردنی هاوکاریی ئه‌منی و یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ لای خۆیشییه‌وه‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع پێزانینی زۆری خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌یدی و شاندی یاوەری دەربڕی و جەختی لە قووڵیی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و پەرۆشیی سوریا کردەوە بۆ بەدیهێنانی بەرزترین ئاستی هاوکاری لەنێوان هەردو وڵاتدا.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چەندین پرس کرا، لەوانە هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی هێڵی بانیاس بە قه‌باره‌ی دو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەروەها کارکردنی هاوبه‌ش بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بۆ بەدیهێنانی ته‌واوکاریی خۆراکی و ئابوری.

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
مەترسی گەورە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت و نەوتفرۆشتن دەبێت بە 'دەبە'
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×