پێشه‌وا هه‌ورامانی: ئاماده‌ی گفتوگۆین له‌گه‌ڵ عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ بودجه
  2026-10-28     

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌. هه‌روه‌ها باس له‌ گفتوگۆیه‌كی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌كات له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌ نه‌وت بۆ پێداویستی ناوخۆ و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم.

ئاوێنه‌: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند کە تاوەکو ئێستا لەسەر دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـی عێراق نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن، بەڵام جەختی کردەوە کە وەک حکومەت هەمو هەوڵێکی خۆیان دەدەن و ئامادەیی تەواویان هەیە تاوەکو لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان "ئەگەر پێویست بکات" بکەونە گفتوگۆی جددییەوە، لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن.

وتەبێژی حکومەتی هه‌رێم ئاماژەی بەوەشدا کە ڕێککەوتن لەسەر شایستە داراییەکان بابەتێکی سیاسی نییە، بەڵکو مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانە و دەبێت بدرێت بە خەڵک. جەختیشی کردەوە کە ئەمە مافی هیچ لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو نییە بڵێت ئێمە شەڕی بۆ دەکەین، بەڵکو ئەرکی هەمو لایەنەکانە.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا پێشه‌وا هه‌ورامانی باسی له‌ گفتوگۆیەکی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هەرێم و وه‌زیری نه‌وتی عێراقی كردوه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی زاخۆ.

به‌قسه‌ی پێشه‌وا هه‌ورامانی، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی زاخۆ مه‌سرور بارزانی له‌ وه‌زیری نه‌وتی پرسیوه‌، عێراق ڕۆژانە چەند هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ سوتەمەنی و بەنزین بەکاردەهێنێت، وەزیری نەوتی عێراق دانی ناوه‌ به‌وه‌دا كه‌ 900 هەزار بەرمیل به‌كارده‌هێنێت. مه‌سرور بارزانیش لێی پرسیوه‌ "ئەگەر بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەش بکرێت، دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لەو نەوتە چەند بێت؟" وەزیری نەوتی عێراق وەڵامی داوەتەوە "دەبێ 120 هەزار بەرمیل بێت"، سەرۆک وەزیرانیش پرسی: "ئەی بۆچی تەنیا 50 هەزار بەرمیلی بۆ کوردستان دیاریکراوە؟"

پێشەوا هەورامانی ئەوەشی خستەڕو، لە بابەتی پرسی كه‌مكردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی بە ڕاشکاوانە بە وەزیری نەوتی عێراقی وتوە کە لە ماوەی ڕابردودا كێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئامانج گیراون، بۆیە ئەمە کاتیان پێویستە تا دەگەنە هەناردەکردنی ئاسایی خۆیان و کۆمپانیاکان داوای گەرەنتی دەکەن.

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
مەترسی گەورە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت و نەوتفرۆشتن دەبێت بە 'دەبە'
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×