بە تۆمەتی پێشێلکاری؛ جێگری بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی تکریت بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادرا
  2026-10-18     

دادگای تاوانەکانی سەلاحەدین، بەپشتبەستن بە ڕێکار و لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی چوار ساڵ بەسەر جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی تکریت و یەکێک لە فەرمانبەرانی هەمان بەڕێوەبەرایەتیدا سەپاند.

ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، بڕیارەکەی دادگا بە ئامادەبوونی تۆمەتباران دراوە و سزاکە بە "زیندانیکردنی توند" دیاریکراوە. هۆکاری سەپاندنی ئەم سزایەش دەگەڕێتەوە بۆ تێوەگلانی ئەو دوو کەسە لە ئەنجامدانی پێشێلکاریی یاسایی و ئیداری، بەتایبەتی دەستکاریکردن و ئەنجامدانی سەرپێچی لە پرۆسەی مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی موڵکێکدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وردەکاریی سەرپێچییەکان ڕوون کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دراوە کە تۆمەتباران هەستاون بە تەواوکردن و تێپەڕاندنی ڕێکارەکانی گواستنەوەی موڵکەکە، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمیی پەیوەست بە فرۆشیار و کڕیارەکان هاوپێچی دۆسیەی مامەڵەکە بکەن.

دەستەی دەستپاکی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای هەڵسەنگاندن و وردبینیی تەواو بۆ بەڵگەکان، بۆ دادگای تاوانەکانی سەلاحەدین سەلمێنراوە کە هەردوو کەسەکە تێوەگلاون، بۆیە بەپشتبەستن بە ماددەی (٣٣٠) لە یاسای سزادانی عێراقی، حوکمی سزادانەکەی دەرکردووە.

لە بەشێکی کۆتایی بڕیارەکەشدا، دادگا مافی بەو کەس و لایەنانە داوە کە بەهۆی ئەم کارە نایاساییەوە زیانیان بەرکەوتووە، کە دوای ئەوەی بڕیارەکە پلەی بنبڕ (کۆتایی) وەردەگرێت، دەتوانن لە ڕێگەی دادگا مەدەنییەکانەوە سکاڵا تۆمار بکەن و داوای قەرەبوو بکەنەوە.

زۆرترین بینراو
ناتانیاهۆ وێنەی بۆمبێکی ئەتۆمی بڵاودەکاتەوە کە دراوە بەسەر تەلئەبیب-دا
تەقینەوەکانی بەغدا؛ حکومەتی عێراق گومان دەکات ئیسرائیل چەکی ستراتیژیی گروپەکانی لەناوبردبێت
تره‌مپ: تاكه‌ پرسیارم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێککەوتن له‌گه‌ڵ ئێران بکەم، یان کۆتاییان پێبهێنم؟
سوپای پاسداران بە درۆن هێرشی کردە سەر بارەگای سەرەکیی کۆمەڵە لە دەڤەری بالیسان
ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی حكومه‌تی عێراق و مه‌سرور بارزانی
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: هه‌ندێك له‌ بڕیاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی دراسه‌كراو نین
رۆیته‌زر: نێوه‌ندگیره‌ قه‌ته‌رییه‌كان له‌ تارانن
دیلان غەفور: تا ئێستا سێ بابەت لە نێوان بەغداو هه‌ولێر یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه‌
ئیخلاس دلێمی: ئه‌و پشكه‌ی له‌ بودجه‌دا بۆ هه‌رێم دانراوه‌ ته‌نانه‌ت به‌شی موچه‌ش ناكات
مه‌سرور بارزانی: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×