په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌رزی یاسادانانی خۆی درێژكرده‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای پێدانی مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن به فه‌رمانبه‌ران دا.
ئاوێنه: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، په‌رله‌مان دەنگی دا لەسەر پێشنیاره یاسای پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بە فەرمانبەران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان دەنگیشی دا لەسەر درێژکردنەوەی وه‌رزی یاسادانانی خۆی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، لە بەرواری 1ی 11 تاوەکو 1ی 12ی 2026.
له كاته‌كانی پێشتر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستپێكرد.