ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك له بڕیاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیراسه‌كراو نین، له‌وانه‌ش به‌خشینی هه‌ندێك له بابه‌ته خۆراكییه‌كان و ده‌رمان كه له بڕیاری 576ی حكومه‌تدا هاتون.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، حکومەتەکەی علی زەیدی هەندێك لە بڕیاره‌كانی بێ دراسەن، له‌وانه‌ش بڕیاری 576.
وتوشیه‌تی، ئه‌مڕۆ لە لێژنەی دارایی میوانداری بەرێوەبەری گشتی گومرگییان کردوە سەبارەت بەهۆکاری بەخشینی هەندێك لەو بابەتە خۆراکی و دەرمانانەی کە لە بریاری ٥٧٦ دا هاتون.
به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئەم بریارە پێچەوانەی دەستورەو له ده‌ستوردا هاتوه باج و رەسم فەرز ناکرێت و ناگۆڕدرێت و کۆناکرێتەوە و نابەخشرێت بەبێ بونی یاسا.
وتوشیه‌تی، دەرمان کە گومرگەکەی 0.5% بوە، بەخشراوە بەحسابی ئەوەی نرخەکان جێگربن، بەڵام نرخەکان زۆر زیادیان کردوە و بەرزبونه‌تەوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ دەڵێت، منیش ئەو بڕیارەم لەراگەیاندنەکانەوە بیستوە وەک خۆشی جێبەجێی ناکەم چونکە نوسراوە بە کاریگەری پێش‌و جێبەجێ دەکرێت و منیش شتی وا جێبەجێ ناکەم، چونکە ئەوە موستەحیلە .