عەلی زەیدی گەیشتە سعودیە و دواتریش سەردانی کوەیت دەکات
  2026-10-14     

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕیازی پایتەختی شانشینی عەرەبی سعودیە، ئەمەش وەک دەستپێکی گەشتێکی دیپلۆماسی بۆ وڵاتانی کەنداو.

ئاوێنە: ​نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا، گەیشتنی ئەلزەیدی بۆ ڕیاز پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی سەبارەت بە خشتەی کارەکان و ئەو دۆسیانەی بڕیارە لەو سەردانەدا تاوتوێ بکرێن، ئاشکرا نەکردووە.

​ئەم سەردانەی ئەلزەیدی بەشێکە لە گەشتێکی فراوانتری بۆ ناوچەی کەنداو کە وڵاتی کوەیتیش دەگرێتەوە، و بە یەکەم گەشتی فەرمی ناوبراو بۆ ئەو ناوچەیە دادەنرێت لەوەتەی پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی وەرگرتووە. بڕیاریشە لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکاندا، کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگی سیاسی، ئەمنی و ئابووری گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، بەتایبەت کە ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی گرژییە هەرێمییەکان، بەردەوامیی جەنگ و لێکەوتە ڕاستەوخۆکانی لەسەر عێراق و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە.

​ئەم گەشتە چاوەڕوانکراوەی کەنداو بایەخێکی تایبەتی هەیە، بەوپێیەی چەندین دۆسیەی هاوبەشی ستراتیژی لە نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداودا هەن؛ کە لە پرسەکانی ئاسایش و وزەوە دەستپێدەکەن تا دەگاتە کەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان. هاوکات، ئەو ئاڵنگارییانەی کە جەنگ بەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و ئابوورییەکەیدا سەپاندوویەتی، وا دەخوازێت هەماهەنگیی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا لە ئاستێکی باڵادا بێت.

زۆرترین بینراو
ناتانیاهۆ وێنەی بۆمبێکی ئەتۆمی بڵاودەکاتەوە کە دراوە بەسەر تەلئەبیب-دا
تەقینەوەکانی بەغدا؛ حکومەتی عێراق گومان دەکات ئیسرائیل چەکی ستراتیژیی گروپەکانی لەناوبردبێت
تره‌مپ: تاكه‌ پرسیارم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێککەوتن له‌گه‌ڵ ئێران بکەم، یان کۆتاییان پێبهێنم؟
سوپای پاسداران بە درۆن هێرشی کردە سەر بارەگای سەرەکیی کۆمەڵە لە دەڤەری بالیسان
ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی حكومه‌تی عێراق و مه‌سرور بارزانی
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: هه‌ندێك له‌ بڕیاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی زه‌یدی دراسه‌كراو نین
رۆیته‌زر: نێوه‌ندگیره‌ قه‌ته‌رییه‌كان له‌ تارانن
دیلان غەفور: تا ئێستا سێ بابەت لە نێوان بەغداو هه‌ولێر یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه‌
ئیخلاس دلێمی: ئه‌و پشكه‌ی له‌ بودجه‌دا بۆ هه‌رێم دانراوه‌ ته‌نانه‌ت به‌شی موچه‌ش ناكات
مه‌سرور بارزانی: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×