سیناتۆر گراهام بۆ تورکیا، قەتەر، میسر: بیر لەمانەوەی ئایەتوڵڵا مەکەنەوە
  2026-02-10     

ئا: ئاوێنە

 

دوای کاتژمێرێک لەقسەکانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ بەشی تورکی سی ئێن ئێن، لیندسی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا، تورکیا، قەتەرو میسری تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی پاراستنی دۆخی ئێستای ئێران دەدەن‌و بەهاوپەیمانەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وت "بیر لەمانەوەی ئایەتوڵا مەکەنەوە".

 

لینزی گراهام لەهەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس، ڕاستەوخۆ قسەی بۆ تورکیا، قەتەرو میسر کردو وتی "خواستی ئێوە بۆ پاراستنی دۆخی ئێستاو پشتگوێخستنی داواکارییە دادپەروەرەکانی گەلی ئێران، بە بڕوای من، بە تەواوی لەدەرەوەی چوارچێوەی بەرژەوەندییە ئەمنیەتییە نەتەوەییەکانی ئەمریکایە، هەروەها لە دەرەوەی چوارچێوەی بنەما سەرەکییەکانی مرۆڤایەتیدایە".

ناوبراو بەئەو وڵاتانەی وت "ئەگەر بۆ ساتێکیش بیر لەوە بکەنەوە کە جێهێشتنی ئایەتوڵڵاو روخانی دەسەڵاتە مرۆڤ کوژەکەی دوای ئەو هەموو خۆڕاگرییەی گەلی ئێران بیرۆکەیەکی باشە، ئێوە لەدونیایەکی وەهمیدا دەژین، کاتی ئەوە هاتووە، بۆ ئەوەی ناوچەکە بەئازایەتی و یەکگرتووانە لە دژی ئایەتوڵڵا بکوژەکە بوەستێتەوە، کە گەلەکەی خۆی سەردەبڕێت".

لە درێژەی قسەکانیدا، لێدوانە مشتومڕاوییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ خۆپیشاندەرانی ئێرانی وەبیرهێنایەوە کە "بەردەوام بن لە ناڕەزایەتی دەربڕین، هاوکاری بەڕێوەیە"و وتی: "سەرۆکی ئەمریکا لەدیوی ڕاستی مێژوودا دەوەستێت، من باوەڕم وایە پیاوی قسەی خۆیەتی، ئازادی بۆ ئێران".

لە سەرەتای مانگی ١٢ەوە کە ناڕەزایەتییەکان لەئێران دەستیپێکردووە، لیندسی گراهام چەندین جار داوای هەنگاوی ئەمریکای کردووە بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە توندی سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتەی شەرمەزار کردووە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لەدەوڵەتانی ناوچەکە لەوانە تورکیا، سعودیە، قەتەر، هەروەها عێراق، عومان و پاکستان داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کردووە و لە هەمان کاتدا ئامادەیی خۆیان بۆ ناوبژیوانی‌و بەشداریکردن لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەربڕیوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەشی تورکی تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەوردی باسی لە پرسی ئێران کرد و وێڕای دەربڕینی گەشبینی بەرامبەر بەدانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن جەختی لەوە کردەوە "ناوچەکە بەرگەی شەڕێکی دیکە ناگرێت، سەرۆک ئەردۆغان لە نزیکەوە چاودێری ئەم بابەتە دەکات و هەموو هەوڵەکانمان ئامانجی ڕێگریکردنە لە ململانێی سەربازیی‌و رژێمی ئێران لەڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ناڕوخێت".

زۆرترین بینراو
تا کارلەکار نەترازاوە ناوی خوا بهێنن و ئارامبگرن...
عەگید کەلاری: گەلی کورد دوو ئیدارەیی قبوڵ ناکات و پارچەبوون پارتی و یەکێتیش دەڕوخێنێت
ئەنجوومەنی ئیسلامیی عێراق: یەکێتی داوایکردووە سلێمانیی ببێت بە دووەمین ئیدارە لەهەرێم
سەعدی پیرە لەبارەی دووئیدارەیی: ئەوە هەوڵێکی کەمی بافڵ تاڵەبانییە بۆ ئەو کردە نادروستە
تونجەر باقرخان: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی سکرتارێتییەکەی ئۆجالان گۆڕاوە
ئەلحورە: زەیدی و قائانی لەسەر کشانەوەی حزبوڵڵا لە جرف لسخر رێککەوتن
مەسرور بارزانی لەبارەی دابەشبوونی هەرێمەوە هەڵوێستی راگەیاند
دوای هەڕەشەی بۆردومانکردنی ناوچەی سەوز؛ زەیدی و قائانی لەسەر کشانەوەی کەتائیبی حزبوڵڵا لە جورف ئەلسەخر ڕێککەوتن
شاندێکی ئێرانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی جورف ئەلسەخر لە بەغدادە؛ دەنگۆی رێگریکردن لە فڕۆکەکەی قائانی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
​بە پەیامێکی خامنەییەوە.. قائانی بۆ ڕێگریکردن لە پێکدادانی چەکداری دەگاتە بەغدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×