2019-10-22   1521     
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی له دژایه‌تیکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه گرت و وتی: ''ئه‌گه‌ر بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که مه‌سه‌له‌ی تیرۆر و په‌نابه‌ران تا هه‌تاهه‌تایه له‌سه‌ر شانی تورکیا ده‌بێت هه‌ڵه ده‌که‌ن''.
ئاوێنه:، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له میانی به‌شداری کردنی له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی TRT Worldدا که کرد و رایگه‌یاند "شتێک که له ئێستادا ئه‌رکی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه ئامانجێکی نوێی گونجاو که له‌گه‌ڵ شوناسی هه‌زار ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان له ئه‌نادۆڵو و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له ناوچه‌که یه‌ک بگرێته‌وه دیاری بکه‌ین. تورکیا وڵاتێکه که هێز و ده‌سه‌ڵاتی له ڕێگای پشتئه‌ستووری به‌خۆیه‌وه وه‌ده‌ست هێناوه. ئاشکرا بووه ئه‌و وڵاتانه‌ی که سنووره‌کانیان له‌جیاتی خوێن و دارتێل له‌سه‌ر مێزی دانووستان و به خه‌تکێش نه‌خشێندراوه هه‌رگیز وڵاتێکی ڕاسته‌قینه نیین. هه‌ر که‌س ده‌توانێت له سووریا، عێراق، ئه‌فغانستان، لیبیا، ئه‌فریقا و وڵاتانی باڵکان به هه‌ر نییه‌تێک ته‌ڕاتێن بکات. تورکیا ته‌نها به‌بۆنه‌ی چاره‌نووسێکی لێکچوو له‌گه‌ڵ براده‌رانی خۆی له سووریایه. ئه‌مه بابه‌تێکی گرنگه که ئه‌و که‌سانه‌ی که "یه‌ک دڵۆپ نه‌وت له یه‌ک دڵۆپ خوێنی مرۆڤ به پڕبایه‌ختر ده‌زانن" به هیچ جۆرێک ناتوانن ئه‌و بابه‌ته ده‌رک بکه‌ن. ئێمه به زاڵم، زاڵم؛ به تیرۆریست، تیرۆریست، به کاری ناحه‌ق و ناڕه‌وا، کاری ناحه‌ق و ناڕه‌وا و به مه‌زڵووم، مه‌زڵووم ده‌ڵێن و به‌رده‌وامیش ده‌بین."
ناوبراو وتیشی: "تورکیا له‌گه‌ڵ گروپێکی تیرۆریستی له‌سه‌ر مێزێک دانه‌نیشتووه و دانانیشت. ئه‌گه‌ر 30 هه‌زار لۆریی چه‌ک له ڕێگای باکووری عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی سووریا بکرێت، ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیدعا ده‌که‌ن له جیهاندا به‌هێزترینن چۆن ده‌توانن ڕوونکردنه‌وه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌ن؟ به ئێمه بڵێن له چ جێگه‌یێکی دیموکراسیدا ئه‌مه‌یان نووسیوه. وڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتییان له تیرۆریستان کرد و هێرشیان کرده سه‌ر ئێمه. ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆ. ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ تورکیا بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که کێشه‌ی تیرۆر و په‌نابه‌ران تا هه‌تاهه‌تایه له‌سه‌ر شانی ئێمه ده‌مێنێته‌وه زۆر هه‌ڵه ده‌که‌ن. ئێمه تورکیاین".