ئێران: بەردەوامی بۆردومانەكانی ئەمریكا بۆ سەر خەڵكی بێتاوان لە یەمەن، تاوانی جەنگە
  2025-04-28       161       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەردەوامی بۆردومانەكانی ئەمریكا بۆ سەر "خەڵكی بێتاوان" لە یەمەن، تاوانی جەنگە و دەشڵێت، نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، بێدەنگ و كەمتەرخەمن لەوبارەیەوە.

ئاوێنە: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە هێرشەكانی شەوی رابردوی ئەمریكادا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی یەمەن، تاوانی جەنگەو رایگەیاندوە، لە یەكێك لە هێرشەكاندا ناوەندێكی پەنابەرانی ئەفریقی لە سەعدە كراوەتە ئامانج و هێرشەكان بونەتەهۆی كوژران و برینداربونی  زیاتر لە 100 كەسی "بێتاوان."

ئیسماعیل بەقایی رایگەیاندوە، بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی ئەمریكا دەكەن و رەخنەی توندیشی لە بێدەنگی و كەمتەرخەمی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ گرتوە بەرامبەر بەو "یاساشكێنییە ئاشكرا" و "پێشێلكردنە دوبارەیەی سەروەری یەمەن" لەلایەن ئەمریكاوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×