حكوومه‌تى به‌ریتانیا بڕیارى دا، سزاكانى سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌رگریى سووریا و كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ى تر‌ى هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته، هه‌ڵبگرێت و بنه‌ما داراییه‌كانى سه‌ربه‌ست بكات.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 24ى نیسان حكوومه‌تى به‌ریتانیا بڕیارى دا، سزاكانى سه‌ر هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ى سووریا هه‌ڵبگرێت كه پێشتر له كاتى رژێمى ئه‌سه‌د به‌سه‌رى سه‌پاندبوون، له‌وانه وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى ناوخۆ و چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى تر‌ى هه‌واڵگریى سووریا.
هاوكات یه‌كێتیی ئه‌وروپاش كۆمه‌ڵێك سزاى له‌سه‌ر سووریا هه‌ڵگرتووه، به تایبه‌تى ئه‌و سزایانه‌ى پێوه‌ندیى به بانكى ناوه‌ندى و حه‌واڵه داراییه‌كانه‌وه هه‌یه. دسه‌ڵاتى نوێى سووریا هه‌وڵ ده‌دات له هه‌موو روویه‌كه‌وه وڵاتانى رۆژئاوا به‌وه رازى بكات، سزاكانیان له‌سه‌ر سووریا هه‌ڵبگرن. به‌تایبه‌تیش هه‌وڵه‌كانى بۆ رازیكردنى ئه‌مه‌ریكایه.
له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2024، رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا رووخا و له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، چه‌ندان پێشێلكاریى مرۆیى كردووه، بۆیه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.