بڕیارە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بەسەردانێك بگاتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ بكرێت.
ئاوێنە: بڕیارە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سودانی بگاتە هەولێر و لە فڕۆكەخانە لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێ بكرێت.
جگە لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم، سودانی لە سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیكەی هەرێم و سەركردە سیاسییەكان كۆدەبێتەوەو چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.