لەوەڵامی لێدوانەکانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران جەختدهكاتهوه، "پێیوستە بەرپرسانی تورکیا پابەندی ئەتەکێتی دیپلۆماسیی بن"، هۆشداریش دهدات لەوەی، لەبەرامبەر ئەوكارانهى کە بەزیادەڕەویی كراون لهلایهن توركیاوه، ئێران بێدەنگ نابێت.
لێدوانەکانی فیدان کە هەینی ڕابردوو ڕەخنەی لەنفوزو ڕۆڵی ئێران لەعێراقو سوریا گرت، ناکۆکییەکی ئاشکراو بێوێنەی لەنێوان هەردوو وڵات لەسەر ئاستی دیپلۆماسی لێکەوتەوە.
فیدان جەختی لەوەکردهوه، سیاسەتی دەرەوەی ئێران کە پشت بەبریکارەکانی لەناوچەکە دەبەستێت، سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی بەدەستیهێناوە، مەترسیی گەورەشی لەخۆگرتوە.
لەبەرامبەر ئهو لێدوانهدا، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشێكى توندیكردهسهر فیدانو كار گهیشته ئهوهى بهبێئهدهب ناوى برد.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، هاکان فیدان وەڵامی لێدوانەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانی دایەوە کە بانگەشەی ئەوەیکردبوو، "بەرەی مقاوەمە" تێکنەشکێنراوە.
فیدان وتبوى، "بونی ئێران لەسوریا ڕێگریی لەڕودانی جینۆسایدێکی گەورە لەغەززە نەکردوە"، ئهمهش كاردانهوهى زۆر توندى بهدواى خۆیدا هێناوهو وهڵامهكانیش دژى فیدان لهتارانهوه تادێت فراوانترو توندتر دهبن.