نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی: هیچ وادەیەك بۆ كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دیاری نەكراوە
  2025-03-03       185       

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتی، لەبارەی هەواڵی كۆبونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی رونكردنەوە دەدات و دەڵێت، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبونەوەیەكی لەو شێوەیە دیاری نەكراوە.

ئاوێنە: نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لە چەند رۆژی رابردو چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکیان سەبارەت بە کۆبونەوەی نێوان بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بڵاوکردەوە، لێرەوە بەپێویستی دەزانین بەگشت لایەکی رابگەیەنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دورن لەراستییەوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوانیان دیارینەکراوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×