سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو یه‌كێك له پاركه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار تەقە لە هاوڵاتییەك كراوەو كوژراوە.
ئاوێنە: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122، به "خه‌ندان"ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەكشەممە هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 44 ساڵ كه له‌ناو یه‌كێك له پارکەکانی سه‌رچنار له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی خۆیدا بوه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
وتیشی، "ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه شۆفێری یه‌كێك له ئه‌مبوڵانسه‌كانی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی سلێمانییه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده دوێنێ سوڵحیان كردوه و كۆتاییان به كێشه‌كه‌ی نێوانیان هێناوه به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه".
بەپێی قسەی سامان نادر، ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوژراوه له‌ماوه‌ی رابردودا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه و به‌وهۆیه‌وه كێشه كه‌وتۆته نێوان هه‌ردو بنه‌ماڵه‌كه، دوێنێش سوڵحیان كردوه، به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكی هاوسه‌ری پێشویه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و دو گوللـه‌ی به‌ركه‌وتوه، هه‌ر له‌شوێنی روداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.