ناگەهان ئالچی، نووسەری ڕۆژنامەی هەبەرتورک ڕایگەیاند، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، بەتەلەفۆن پەیوەندی بەسەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپەوە کردووە کە ئێستا لەزینداندایە.
ئاوێنە: ئەم پەیوەندییە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دەمیرتاش لەوتارێکدا رایگەیاند "خوای گەورە تەمەنێکی درێژو تەندروست بەئەردۆغانو باخچەلیو ئۆجەلان ببەخشێت، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی ئەم سێ سەرکردەیە کە دەستپێشخەرییان کرد بۆ ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ئاشتی مێژوویی کورد-تورک، سەرکەوتوو بن".