هەسەدە: سیخوڕێكی مەترسیداری رژێمی پێشومان دەستگیركرد
  2025-03-03       966       

هەسەدە رایگەیاند، هێزەكانیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە حەسەكە، توانیویانە سیخوڕێكی مەترسیداری رژێمی پێشوی سوریا دەستگیربكەن.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، تیمەكانی ئۆپەارسیۆنی سەربازیی سەربە هێزەكانمان، دوێنێ یەكشەممە، لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی ورددا لە شاری حەسەكە، توانیوانە سیخوڕێكی مەترسیداری رژێمی پێشوی سوریا دەستگیربكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سیخوڕەی دەستگیركراوە، یەكێكە لەو كەسە "مەترسیدارانە"ی كە بەشداربوە لە جێبەجێكردنی چەندین هێرشی تیرۆریستی لە دژی هێزەكانمان لە حەسەكە و دێرزۆر و دروستكردنی ناسەقامگیری لە ناوچەكانمان.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەوان بەردەوام دەبن لە شوێنپێهەڵگرتنی ئەو كەس و شانانەی كە مایەی هەڕەشەن بۆ سەر خەڵك و ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×