هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمشەو دوشەممە، لە ناحیەی سەرقەڵای سەربە كەلار، ئۆتۆمبێلێك دایكێك و دو منداڵی شێلا و یەكێك لە منداڵەكان گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمشەو (دوشەممە) لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگر دایکێک و دو منداڵ دەشێلێت و برینداریان دەکات.
وتوشیەتی، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە منداڵەکان کە تەمەنی 4 ساڵ بو گیانی لەدەستدا، هەردو بریندارەکەیتر لەژێر چاودێری پزیشکدان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕوداوەکە.