پەرلەمانتارێكی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، داوای یاساییان لەسەر سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاریی حكومەتی هەرێم تۆماركردوە لەسەر ئەوەی كە فەرمانگەكە هەڵساوە بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك بۆ دابینكردنی سیستمی زیرە بۆ بەڕێوەبەرایەتی و تێبینەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانوبەرە.
ئاوێنە: كاوە عەلی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتو لە پەرلەمانی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە دادگای بەرایی هەڵەبجە داوای یاساییمان لەسەر سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری تۆمار کرد.
لەبارەی هۆكاری تۆماركردنی داواكەش وتویەتی، لەبەرئەوەیە كە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری هەستاوە بە ئەنجامدانی گرێبەستێک لەنێوان فەرمانگەكەو کۆمپانیای (Sewar) بە نوسراویان ژمارە 80 لە 25/8/2024 تایبەت بە دروستکردن و دابینکردنی سیستەمی زیرەک بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان و تێبینەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانوبەرە بەمەبەستی جێبەجێکردنی بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستەمی تۆمارکردنی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كارە "پێچەوانەی یاسایە"و رۆژی 22/4/2025 دیاریكراوە بۆ دادبینی لەسەر داوا یاساییەكەیان.