میدیای توركیا: دەوڵەت باخچەلی و دەمیرتاش پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
  2025-03-02       491       

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپەوە کردوە و قسەیان کردوە.

 ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، میدیای توركیا لە زاری ناگەهان ئالچی، شرۆڤەكاری نزیك لە ئاكەپەوە بڵاویكردەوە، دەوڵەت باخچەلی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە كردوە لە زیندان و گفتوگۆیان كردوە.

وتیشی، رۆژی پێنجشەممە دەوڵەت باخچەلی پەیوەندیشی بە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتییەوە کردوە و پێیوتوە، بەیەکەوە تورکیا بە دیموکراسی دەکەین. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە من گەیشتون، باخچەلی پەیوەندیی بە سەڵاحەدین دەمیرتاشیشەوە کردوە.

بەڵام تاوەكو ئیستا دەم پارتی  ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×