کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: بڕیاری ئاگربەست هەموو هێزەکانمان دەگرێتەوە
  2025-03-02       423       

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە  ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆدا، بڕیاری ئاگربەستی پارتەکەیان (پەکەکە) لە ١ـی ئاداردا، هەموو هێزەکانمان دەگرێتەوە.

ئاوێنە: دوێنێ کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێكارانی کوردستان-پەکەکە ڕایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئەوان ئاگربەست ڕادەگەیەنن، ئاماژەیان بەوەشدا، بابەتی چەکدانانیش تەنها بە پێشەنگایەتی پراکتیکیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامگیر دەبێت.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) دوای بانگەوازی پەکەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بانگەوازی پارتەکەیان (پەکەکە) هەموو هێزەکانیان دەگرێتەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی نەپەگە بەمشێوەیەیە:

“لە چوارچێوەی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆدا پارتەکەمان (پەکەکە) بڕیاری ئاگربەستی دا و بڕیارەکە لە بەرواری ١ـی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە دەستی پێکردووە و هەموو هێزەکانمان دەگرێتەوە، هەموو فەرماندەیی و یەکینەکانی پەیوەندیدار دەبێت بەرامبەر بەو بڕیارەی کە پارتەکەمان وەریگرتووە بە هەستیارییەوە نزیک ببنەوە و بە تەواوی جێبەجێی بکەن.

بێگومان بەرامبەر بەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەرمان خۆپاراستنی هێزەکانمان و وەڵامدانەوەی پێویست لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا مافێکی بنچینەییە، هێزەکانمان لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکاندا مافی تۆڵەسەندنەوەی هەیە.

بە تایبەتی ئەم بڕیارە بۆ ئەو ‌هێزانەمانە کە لە تورکیا و باکووری کوردستانن، بۆ هەموو تیمە فیداییە تایبەتەکان و هەموو یەکینە خۆبەڕێوەبەرەکان، یەکینەکانی پاراستنی جەوهەری وەک ماک، یەپەسە و هتد دەربازدارە و دەبێت هەمووان جێبەجێی بکەن، هەموو پێکهاتەکانی کە خاوەن خەسڵەتی تەڤگەری خۆبەڕێوەبەرن، دەبێت بەپێی ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە نوێوە خۆیان جێگیر بکەن، لەم پرۆسە گرنگەدا هیچ هێزێکی ئێمە نابێت لە ڕێوشوێنەکاندا سستبوون ئەزموون بکەن و لە هەر هەلومەرجێکدا بێت ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستنیان بەهێز بگرن.

لەم پرۆسە مێژووییەدا بۆ ئەوەی لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا هەڵوێست و تێکۆشانێکی تەواو پێش بخەن، دەبێت هەموو هەپەگە و یەکینە پەیوەندیدارەکانی هەستیار بن و بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت بکەن، بەرامبەر بە بارودۆخە تێکدەرانەکان کە دەکرێت ڕووبدەن دەبێت وریا بن و بەرامبەر بەم بارودۆخانە ئاگادار بن.

ئێمە باوەڕمان وایە هەموو هەڤاڵان بەرپرسیارانە نزیکی ئەم بڕیارە دەبنەوە

لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانان دەکەین، سەرکەوتن دەخوازین.”

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×