لیژنەی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری بۆ مانگی 2 دیاری کرد.
ئاوێنە: لیژنەی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەسەر نرخی کارەبای مۆلیدەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتوە، تێکرا کارکردنی کاتژمێری مۆلیدەکان ڕۆژانە بۆ مانگی شوبات 14 کاتژمێر بوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، نرخی ئەمپێری مۆلیدەکانی ناو شاری هەولێر و بازاڕ و دەوروبەری هەولێر بەم شێوەی خوارەوەیە:
ناوشاری هەولێر، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 14.500 دینار تاکو 22.500 دینارە، کە نرخی یەک کاتژمێری کارکردنی مۆلیدە (43.5) دینارە.
ناوبازاڕی شاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 5000 هەزار دینار تاکو 13.000 هەزار دینارە، نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی موەلیدە (45) دینارە .
دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحییە و گوندەکان، نرخی یەک ئەمپێر لە 11.750 دینار تاوەکو 20.000 هەزار دینارە.