پله‌ى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌
  2025-03-02       249       

بەشی پێشبینیی لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانی سەر بەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوی ڕاگەیاند.

ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئاسمانی ئەمڕۆ یەکشەممەی هەرێم ساماڵ‌و پەڵەهەور دەبێت‌و پلەکانی گەرماش بەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ شەممە، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی، بەرزتر دەبنەوە.

هاوکات، پێشبینیشکراوە خێرایی با لەسەرخۆو مامناوەند، لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا بێت‌و ماوه‌ى بینینیش، لەنێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر بێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ دوشەممەش ئاماژە بەوەكراوە، "ئاسمان ساماڵ‌و پەڵەهەور دەبێت‌و لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ، بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەرچی پلەکانی گەرماشن، بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرزتر دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×