فەرماندەی هێزە جیابووەوەکەی پێشمەرگە ئێزدییەکان رایگەیاند، پارتی هیچی بۆ نەكردوون بۆیە رویانكردووەتە بەغدا، دەشڵێت "ئیهانەكراین، بۆیە بڕیاری جیابوونەوەماندا".
ئاوێنە: عەقید لوقمان گلی، فەرماندە و سەرپەرشتی هێزە جیابووەوەکە بۆ دەنگی ئەمریكا وتی "سەرباری ئەوەی ئێمە وەک هێزێک بەشداری شەڕی داعشمان کردووە، لە ساڵی ٢٠١٥ فەرماندەییەکمان دروستکرد کە لە ١٤ بەتایۆن پێکهاتبوو، دواتر وتیان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەویش نەکرا، دواتر هەر ڕۆژە و فەرمانێکی جیاواز لەبارەی هێزەکەمانەوە دەدرا، بەڵام هەر نەکراین بە فەرمی، چەندینجار لە دەرگای لق و ناوچە و هێزەکانی پێشمەرگەماندا، بەڵام سودی نەبوو، بۆیە بە ناچاری بڕیارماندا جیابوونەوەی خۆمان ڕابگەیەنین و ڕوو بکەینە بەغدا".
وتیشی "هێزەکەمان پێکهاتووە لە ١٠ ئامر بە تالیۆنین کەلە ساڵی ٢٠١٤ پلەیان عقید بووە، لەگەڵ ٢٦ ئامر سریە کە پلەیان مقدمن جگە لەوە ئەوانەی تر ئەفسەر و پێشمەرگەی ئاسایی، ئێمە پارتی بووین، من خۆم کارگێر ناوچەبووم، ١٧ ساڵە پارتیم، بەڵام وەک ئێزیدی هیچیان بۆ گەلی ئێمە نەکرد، واتە ئیهانە دەکراین بۆیە ئەم بڕیارەماندا".
ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو پێشمەرگانەی جیابوونەتەوە سەربە لیوای شەنگالن و ناسراون بە هێزەکەی (قاسم شەشۆ)، کەلە ساڵی ٢٠١٤ەوە وەک لیوایەکی تایبەتی ئێزیدی دروستکراون. بەقسەی خۆیان هێزە جیابووەوەکە پێکهاتووە لە ١٠ بە تالیۆن کە پلەیان عقید و ٢٦ ئامر سریە بە پلەی موقەدەمن، جگە لەوە ئەوانەیتر ئەفسەر و پێشمەرگەن و ژمارەیان ١٢٠٠ کەسە و سەربە هێزەکانی ٨٠ی پارتین".