کەشناسی هەرێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور و رۆژهەڵات، سبەى سێشەممەش ئاسمان تەنکە هەوری بەرزدەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا، ئاڕاستەی با باشورى خۆرهەڵات دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور و رۆژهەڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بە (1- 3) پلەی سیلیزی بەتایبەتی لەناوچەبەرزەکان بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، ئاڕاستەی با باشورى خۆرهەڵات دەبێت.
دەشڵێت: سبەى سێشەممە ئاسمان تەنکە هەوری بەرزدەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا، ئاڕاستەی با باشورى خۆرهەڵات دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند ده‌بێت و له‌نێوان (10 - 15) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پلەکانی گەرما بەگشتی بەرزدەبێتەوە بە (4-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.