"لە بازگەکانی پارتی بەناوی پشکنینەوە ملیۆنێک دینار لە هەر بارهەڵگرێک وەردەگیرێت"
  2025-03-03       198       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایدەكات، بەپێی قسەی چەند شۆفێرێك بارهەڵگر كە پەیوەندییان پێوە كردوە، لە بازگەی شێراوە و بازگەکانی دیكەی سنوری پارتی کۆمپانیای "نیو ستاندەر" بەناوی پشکنینەوە ملیۆنێک دینار لە هەر بارهەڵگرێك وەردەگرێت بەبێ ئەوەی ئەنجامی هیچ پشكنینێكیان بدەنەوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو شۆفێری بارهەڵگرانە پێیان راگەیاندوە، کۆمپانیای نیو ستاندەر لە باڤگەی شێراوەو بازگەکانی دیكەی سنوری پارتی پارەیەکی زۆر بەبێ هیچ شتێك بەناوی پكشنین لە خەڵک وەردەگرن.

شۆفێرەكان باسیان لەوە كردوە كە کۆنتێنەر هەیە یەک ملیۆن دیناری لێوەردەگرن، کۆمپانیای گواستنەوە هەیە مانگی پێشو (دو دەفتە دۆلار)ی داوە، یەک پشکنینی وەرنەگرتوەتەوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕو، "دوای پارەدان ئێمە ئازادین لە فرۆشتنی مەوادەکە هەتا ئەگەر ئەنجامی پشکنینیش نەرێنی بێت، بۆمان دەرکەوت تەنیا پارە وەرگرتنە."

ئاماژەیان بەوەشکردوە، کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەیەو پارە لە کەرەستەی بیناسازیش وەردەگرێت. شۆفێرەكان وتوشیانە، وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی بە مەوادی بیناسازی و کشتوکاڵ چیە؟

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×