وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ماوەی پشوی بەهارەی لەو ناوەندانەی خوێندنی حكومی كە ساڵنامەی وەزارەتەكەیان وەك خۆی پیادەكردوە لەگەڵ هەمو ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی، راگەیاند.
ئاوێنە: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەو ناوەندانەی خوێندنی حکومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوەو هەروەها هەمو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی، پشوی بەهارە لەرێکەوتی 11ی 3ی 2025ەوە دەستپێدەكات تا 23ی 3ی 2025.
وتوشیەتی، رۆژی دوشەممە 25ی 3ی 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.